بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجامی نوێترین توێژینەوەی پزیشکی پیشان دەدات کە خەوتنی زۆری شەوانە، یارمەتیدەری دابەزینی کێش دەبێت.
ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانکۆی شیکاگۆ پیشان دەدات کە بە زیاترکردنی لانیکەم یەک کاتژمێر خەوتنی شەوانە، ڕێژەی کالۆری بە شێوازی مامناوەند تا 270 کالۆری لە ڕۆژدا دادەبەزێت.
توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاتربوونی خەوتن دەبێت لە سەر بەرنامەکانی دابەزینی کێش زیاد بکرێت، لەو توێژینەوەدا ماوەی خەوتن و ڕێژەی کالۆریی جەستە لە نێو 80 کەسدا تاقیکرایەوە و ئەنجامەکەشی پیشانیدا ئەوانەی کە لە سەر خواستی خۆیان یەک کاتژمێر زیاتر خەوتوون بە شێوازی مامناوەند 270 کالۆری کەمتریان لە ڕۆژدا بەکار هێناوە.
شارەزایان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی 4 کیلۆیی لە ساڵدا. بە وتەی توێژەران، نەبوونی خەوی پێویست کاریگەریی لە سەر ئیشتیا و حەزی خواردن دەبێت و مەترسی بەرزبوونەوەی کێش زیاتر دەکات.
ئسترا تاساڵی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شیکاگۆ ڕایگەیاندووە کە ئەنجامی توێژینەوەکان پیشان دەدات کە خەوی پێویست دەتوانێت لە بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی لە کۆمەڵگادا گۆڕانکاری بخوڵقێنێت./.