بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارێکی بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕسی ئیسلامی، وتی: سەبارەت بە سەربەخۆیی ئابوری هەنگاوی گەورەمان هەڵگرتووە کە هیچ کەس ناتوانێت حاشا لەو دەسکەوتانە بکات بەڵام ڕێگایەکی زۆرمان لە پێشە کە وەک سەربەخۆیی سیاسی بگەینە سەربەخۆیی ئابوری و لە ئێستادا جیهان لەوە تێدەگات کە کۆماری ئیسلامی ئێران سەربەخۆترین وڵاتی جیهانە.
ناوبراو وتی: کابینەی سێزدەیەمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پلانی تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە و لەم گۆڕەپانەشدا موڵەتی بچووکترین نادادپەروەری نادات و پشت بە ئامادەبوونی خەڵکیش دەبەستێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پەیوەندییەکانی دەرەوە، وتی: پەیوەندییەکانمان لە سیاسەتی دەرەوە دەبێت هاوسەنگ بێت، تێڕوانینی بەرەو ڕۆژئاوا ئەم پەیوەندییەی ناهاوسەنگ کردووە، دەبێت تێڕوانینێکی یەکسانمان بە سەرجەم وڵاتان بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ هەبێت، بەڵام هیوامان بە خودا و خەڵکە و هیچ کات هیوامان بە ڤیەننا و نیۆیۆرک نەبووە و داهاتوویەکی ڕوون لە بەردەم وڵاتی خۆمان دەبینین.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: 22 ی ڕێبەندان پەیامی هیوایە بە گەلی ئێران، سەرجەم چەوساوەکانی جیهان و پەیامی بێهیواییە بە زاڵمان و ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی. لە دەیەی یەکەمی شۆڕشی ئیسلامی دوژمنان پیلانی ئەوەیان هەبوو کە شۆڕش و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی سەرنەگرێت بەڵام ئەوەیان بۆ مسۆگەر نەکرا و بە ویست و پاڵپشتی خەڵک کرا، لە دەیەی دووەم دوژمنان پیلانی ناسەقامگیرییان جێبەجێکرد بەڵام لەوەشدا شکستیان هێنا، لە دەیەی سێهەم و گەشە هەوڵی ئەوەیان دەدا کە پەیامەکانی شۆڕشی ئیسلامی لە سنورەکاندا بمێنێتەوە بەڵام ئەو پەیامە هەناردە کرا، لە دەیەی چوارەمیش ئیرادەی خەڵک شۆڕشی ئیسلامی و ئامانجەکانی بەرەو لوتکەی سەرکەوتن دەبات./.