بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕەزامەندییان لە سەر بەخشین و داشکاندنی سزای سێ هەزار و 388 کەس لە حوکمدراوان دەربڕی.
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەو پێشنیارەیان ئاراستەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کردبوو. پێشنیارەکەش بە پێی بڕگەی 11 ی مادەی 110 ی دستووری ئێران، ڕەزامەندی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە دواوە بوو./.