بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە پەیوەندی نزیک لە گەڵ تەل ئەبیب بە واتای چاوپۆشیی ئەنکەرە لە بەڵێنەکانی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی وڵاتی سەربەخۆیی فەڵەستین نییە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی ئیسرائیل وتی کە ئەنکەرە دەتوانێت ڕۆڵی خۆی لە جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی بەهێزتر بکات.
لە ساڵی 2018 کە تورکیا داگیرکردنی کەرتی خۆرئاوا لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی و سیاسەتەکانی ئەم ڕژێمەی لە بەرامبەر فەڵەستینییەکان ئیدانە کرد، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و تەل ئەبیب ڕووی لە ئاڵۆزبوون کرد و هەر دوو لا باڵیۆزەکانی خۆیان کشاندەوە. ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام داوای لە تورکیا کردووە کە واز لە پاڵپشتیکردنی بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە بێنێت./.