بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە وتی کە بە گەشبینییەوە لە چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران دەڕوانین.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی کە سەبارەت بە پرسی ئێران، بۆچوونی هاوبەشمان هەیە کە شانسی چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی بە تەواوی لە داهاتوویەکی نزیکدا هەیە.
لاوڕۆڤ لە هەمان کاتدا وتی کە ڕێگایەکی زۆرمان لە بەردەمدا ماوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا پاش کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی لە گەڵ ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کە سەردانی مۆسکۆی کردبوو، وتی کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران دەبێت بەردەوام بێت./.