بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێژنەی قەرەبووی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە عێراق لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە کۆتا گوژمەی قەرەبووکردنەوەی داگیرکردنی کوێت بداتەوە و بەمەش کۆی گشتی قەرەبووکردنەوەکەش گەیشتە 52 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.
پێشتر لێژنەی قەرەبووکردنەوەی کوێت 2.7 ملیۆن داواکاریی پێگەیشت کە بەهای قەرەبووکردنەوەکەی گەیاندبووە 352.5 ملیار دۆلار بەڵام لێژنەکە بڕیاریدا تەنیا 1.5 ملیۆن داواکاری قەرەبوو بکرێنەوە کە ئەوەش دەیکردە 52.4 ملیار دۆلار./.