بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یه‌كێتییه‌كه ئه‌ركه‌كه‌ى به‌خشیوه‌ته، عه‌بدول غه‌نى شه‌هد كه پێش پێدانى ئه‌م ئه‌ركه راهێنه‌رى یانه‌ى نه‌فتى وه‌سه‌ت بوو .
دیار نییه شه‌هد پاش ئه‌و دوو یارییه گرێبه‌سته‌كه‌ى درێژ ده‌كاته‌وه یاخود راهێنه‌رێكى دیكه ده‌خرێته شوێنى به‌ڵام راسته‌وخۆ ئه‌و راهێنه‌ره ده‌ست له نه‌فتى وه‌سه‌ت هه‌ڵده‌گرێت .
شه‌هد خاوه‌نى بروانامه‌ى پرۆى ئاسیاییه كه به‌رزترین بروانامه‌ى مه‌شقدانه ، له ژیانى راهێنه‌ریش ئه‌ركى مه‌شقدانى یانه‌كانى نه‌جه‌ف و كهربهلاو ته‌ڵه‌به‌و شورته‌ى وه‌رگرتووه‌و یاریزانى پێشووتری هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بووه .