بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە ناڕەزایەتی و مانگرتنی فەڵەستینییەکان لە کەرتی خۆرئاوا لە کاردانەوە بەرامبەر بە تیرۆری سێ گەنجە فەڵەستینییەکەی نابلۆس درێژەی هەیە، بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە درێژە بە تیرۆرکردنی فەڵەستینییەکان لە کەرتی خۆرئاوا دەدەن و دەستکراوەیی سەربازی لەم ناوچەیە وەک مافێک دەپارێزن.
یوعز هندڵ وەزیری پەیوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕادیۆ کان ی ڕاگەیاند کە ڕێکەوتنی ئۆسلۆ هیچ پارێزبەندییەکی بۆ فەڵەستینییەکان نییە و تەل ئەبیب بۆ هەر چالاکییەک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەری فەڵەستینییەکان دەستکراوە دەبێت.
ناوبراو لە هەمان کاتدا بەرگریی لە هەماهەنگی ئەمنی نێوان تەل ئەبیب و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستینی کرد وتی: ئەو سێ گەنجەی فەڵەستین کە کوژران (شەهید کران) بۆ چالاکی لە دژی ئامانجەکانی ئیسرائیل پلانیان داڕشتبوو./.