بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفوونیی کیشیدا فومیۆ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، وتی: ئێران و ژاپۆن دوو وڵاتی خاوەن شارستانیەت و مێژووی شکۆمەند و ئاشتیخوازن کە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەوان لە بەرژەوەندی سەرجەم گەلاندایە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بە پێی ئەو توانا و دەفرایەتییانەی کە هەیە، دەتوانین هەنگاوی گەورەتر لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تاران – توکیۆ هەڵبگرین.
ڕەەئیسی وتی کە ئەمریکای ئێستا بەردەوام پێداگری لە سەر سیاسەتە شکستخواردووەکانی سەردەمی دوناڵد ترەمپ دەکات و ئەمەش بەربەستێکی گەورەیە لە بەردەم پێشکەوتنی بەرچاوی دانوستانەکانی ڤیەننا.
ناوبراو وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەدەر لە ڕێکەوتنی ناوەکی ئامادەیی ئەوەی هەیە کە ئاستی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی خۆی لە گەڵ وڵاتانی جیهان لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە بەرامبەرەکان بەرز بکاتەوە./.