بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ یادەکانی 43 ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمیر عەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای بەسەرکردنەوەی یەکێک لە بنکە مووشەکییەکانی سوپا، مووشەکی دوورهاوێژی خەیبەرشکێنیان وەک نوێترین دەسکەوتی ستراتیژیی ئەم هێزە نمایش کرد.
مووشەکی ستراتیژی خەیبەرشکێن لە جیلی سێهەمی مووشەکە دوورهاوێژەکانی سوپای پاسدارانە کە تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگی هەیە.
مووشەکە توانای تێپەڕاندنی قەڵغانە مووشەکییەکانی هەیە و کێشی بەرامبەر بە نموونەکانی دیکەی هاوشێوە دابەزیوە و ماوەی ئامادەکردن تا هاویشتنی بۆ یەک لە سەر شەش دابەزیوە.
سەرجەم قۆناغەکانی وەبەرهێنانی ئەم مووشەکە لە لایەن زانایانی هێزی ئاسمانی و مووشەکی سوپای پاسدارانەوە بووە./.