بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاوێژکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە لانیکەم چوار بژاردە بۆ جێگرتنی ئەبو ئیبراهیم قورەشی هەیە کە بە ئەندامانی ئەڵقەی نزیکی توندڕۆ عێراقییەکان دادەنرێن کە چالاکییەکانیان لە ساڵی 2003 و لە پاش هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەم وڵاتە دەستیپێکردووە.
ئەو ڕاوێژکارە ڕایگەیاندووە کە بژاردەکان بریتین لە ئەبوخەدیجە کە دوایین ڕۆڵی لە داعش سەرکردەیی ئەم گرووپە لە عێراق بووە، بژاردەی دیکە ناوی ئەبو موسلیمە کە سەرکردەی داعش لە پارێزگای ئەنبار بووە و کەسی دیکەش ئەبو ساڵحە کە زانیارییەکی ئەوتۆی لە سەر نییە بەڵام لە کەسانی نزیک لە هەر دوو سەرکردەی پێشووی داعش ئەبوبەکر بەغدادی و قورەشی بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە کەسی دیکەش بە ناوی ئەبو یاسر عیسەوی کە ڕەنگە هێشتا زیندوو بێت یەک لەو بژاردانایە کە ئەگەری دەستنیشانکردنیان وەک سەرکردەی نوێی داعش هەیە، ئەویش ئەزموونێکی زۆری سەربازیی هەیە.
ڕاوێژکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕەنگە ئەبو یاسر هێشتا زیندوو بێت و لایەنگری زۆری هەیە و بە هۆی ئەزموونە سەربازییەکەیەوە بە کەسێکی گرنگ دادەنرێت بەڵام داعش پێش دەستنیشانکردنی سەرکردەی نوێ دەست بە گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی گەورە دەکات تا ئەوانەی بوونەتە هۆکاری دزەپێکردنی زانیارییەکانی ئەو گرووپە بۆی ئاشکرا ببێت.
لە لایەکی دیکەوە، سەرنووسەری گۆڤاری ” نیو لاینز ” کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە ئەبو ئیبراهیم قورەشی بڵاو کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە سەرکردەی نوێی داعش توندڕۆیەکی عێراقیی بەئەزموون دەبێت.
ناوبراو وتی: ئەگەر ئەوان بیانەوێت لە هەفتەکانی داهاتوو کەسێک هەڵبژێرن، ناچارن ئەو کەسە لە هەمان ئەڵقەی ئەوانە هەڵبژێرن کە بەشێک لە گرووپی ئەنبارییەکان بوون و لە هەمان سەرەتاوە خۆیان بە داعش ناو بردووە.
ڕۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسێکی ئەمنی و فەرماندەیەکی سەربازیی عێراقی ڕاگەیاند کە بەغدادی و قورەشی هەر دوو لە ئەندامانی عێراقیی ڕێکخراوی قاعیدە بوون کە هەر دوو لە ناوەڕاستی دەیەی 2000 زیندانیی هێزەکانی ئەمریکا بوون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هیچ یەک لە جێگرانی قورەشی تا ئێستا لە لایەن ئەمریکییەکانەوە دەستبەسەر نەکراون.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسێکی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاند: یەکەکانی داعش لە سوریا وەک گرووپە چەند کەسییەکان چالاکی دەکەن تا نەکرێنە ئامانج، هەر بۆیە لەو بڕوایەدا نین کە کوژرانی قورەشی کاریگەری زۆری هەبێت، بە پێی ئەوەی کە ئەندامانی داعش ماوەیەکی زۆرە مۆبایل بەکار ناهێنن دۆزینەوەیان.
ڕاوێژکارێکی دیکەی کاروباری ئەمنی عێراق ڕایگەیاندووە کە سەرکردەی نوێی داعش ڕەنگە پێگەی سەربازیی زیاتری لە قورەشی هەبێت کە لە نێو ئەندامانی داعش وەک کەسێکی یاسایی دەناسرا تا سەربازی و هێرش و چالاکییەکانی داعش ڕەنگە بە پێی ئەزموون و کارامەیی سەرکردەی نوێ تووشی گۆڕانکاری ببێت، سەرکردەی نوێ ڕەنگە هێرشە گەورە و قورسەکان، بەکارهێنانی بۆمب و خۆکوژەکان وەک ستراتیژێک لە قۆناغی داهاتوو دابنێت.
ئارون زڵین لە شارەزایانی باڵای دامەزراوەی توێژینەوەکانی واشتن وتی کە سەرکردەی نوێ بۆ داعشەکان زۆر گرنگە، کاتێک سەرکردەی ئەم گرووپە دەکوژرێت، سوێندی وەدافاری بۆ سەرکردەی نوێ دەبێت نە گرووپەکە./.