بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «گوزن» لە دەرهێنانی هادی بابایی فەڕ و مەحموود غەفاری و «مجموعا» بەرهەمی هاوبەشی ئێران و پۆلەندا لە ڕیزی پرۆگرامەکانی نمایشی بازاڕی فیلمی ئەرووپادایە.
جێی ئاماژەیە کە ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، ناوەندی سینەمایی فارابی، سینەمای هونەر و ئەزموون، ناوەندی سینەمایی دیکۆمێنت و ئەزموون، بڵاوگەی فیلمی ئاریانا، ئێلی ئیمیج، هونەری خەیاڵ، ئیرایمێج، کیمیانما، بڵاوگەی فیلمی پرشیا، بڵاوگەی فیلمی سەربەخۆی هونەری حەوتەم، ڕێکخراوی سینەمایی سوورە، A toZinema وAl Film pro pictures ئەو ڕێکخراو و کۆمپانیا سینەماییە ئێرانیانەن کە ئەمساڵ لە بازاڕی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین بەشدار دەبن.
بازاڕی فیلمی ئەورووپا (EFM) ئەمساڵ لە ۱۰ تا ۱۷ی فێبرییە بە شێوازی ئۆنلاین هاوکات لە گەڵ فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین دا بەڕێوە دەچێت.
حەفتاودووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین لە ۱۰تا ۲۰ی فێبرییە بە شێوازی ئامادە بوون لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.