بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی پرۆژەکە، کورتە فیلمی « یەک و نیو» لە نووسین و دەرهێنانی جاوید فەراهانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن و باشترین مونتاج لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی یۆنان « FILM OLYMPIAD» بە دەست بهێنێت.
«یەک و نیو» لە کێبڕکێ لە گەڵ ۱۲۰فیلم لە ۳۳ وڵات وەک وڵاتانی ئەمریکا، کۆریای باشوور، یۆنان، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئەرجەنتین، تورکیا، چین و … توانی خەڵاتەکانی بەشە سەرەکییەکانی ئەم خولە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی یۆنان « FILM OLYMPIAD» بەدەست بهێنێت.
خەڵاتەکانی باشترین فیلم بە زمانی بیانی، باشترین فیلمی مافی مرۆڤ، باشترین سێناریۆ، باشترین دەرهێنەری بە داهاتوویەکی باشەوە، باشترین فیلمی پڕنێوەڕۆک، باشترین ئەکتەری ژن بۆ غەزاڵ حسێنی و باشترین مۆنتاژ بۆ عەلیڕەزا ئەحمەدی لەم خولە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی یۆنان « FILM OLYMPIAD» درایە فیلمی «یەک ونیو«.
«یک و نیم» درامایەکی کۆمەڵایەتییە کە چیرۆکی کێشەی نێوان ژن و شوویەک باس دەکات و غەزاڵ حسێنی و جاوید فەراهانی ئەکتەرەکانی ئەم فیلمەن.