بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیاره ئەمڕۆ سێشه‌ممه یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى عێراق ده‌ستپێبكاته‌وه‌و چه‌ندین یاریش به‌رێوه‌ده‌چێت كه گرنگترین یارى له نێوان شورته‌ى پێشه‌نگ و تهڵهبهیهو یارییه‌كه‌ش به دێربى به‌غداد ناو ده‌برێت .
لیژنه‌ى ناوبژیوانان له یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق ئه‌ركى ناوبژیوانى ناوه‌راستى به‌خشیوه به ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى كورد یوسف سه‌عید.
ئه‌و ناوبژیوانه یه‌كێكه له ناوبژیوانه دیار‌و سه‌ركه‌وتووه‌كانى عێراق و به‌ده‌ر له به‌رێوه‌بردنى یارییه به‌هێزه‌كانى خولى ناوخۆ له ده‌ره‌وه‌ش چه‌ندین پاڵه‌وانێتى به‌رێوه‌بردووه.