بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «سایە» لە دەرهێنانی فەرزین تاهێری و ئامادەکاری هاوبەشی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران_ نووسینگەی تاران و فەرزین تاهێری لە بەشی کێبڕکێی بیست و دووهەمین فێستیڤاڵی «Santa Fe»ی ئەمریکادا نمایش دەکرێت.
ئەندامانی بەرهەمهێنەری فیلمەکە بریتین لە:
دەرهێنەر: فەرزین تاهێری
سێناریۆ: جەماڵ گوودەرزی، فەرزین تاهێری
ئەکتەر: فەڕوخ نیعمەتی، خورشید چراغی پووڕ، سێپێهر مەحموودی
بەڕێوەبەری فیلمهەڵگری: پوویا ئەمین پووڕی
دەنگ هەڵگر: موحسن زەهرابی
ژێرنووس: مەهدی کامەرانڕاد
ئامادەکار: ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران _ نووسینگەی تاران و فەرزین تاهێری
بیست و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی «Santa Fe»ی ئەمریکا لە بەرواری ۳ تا ۱۳ی فێبرییەی ۲۰۲۲ لە ویلایەتی نیۆ مێکزیکۆ، شاری سانتافەی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.