بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە بە مەبەستی بەردەوامیی گەڕی هەشتەمی دانوستانەکانی تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکان گەیشتەوە ڤیەننا.
گەڕی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا 11 ڕۆژ بەر لە ئێستا بە هۆی گەڕانەوەی شاندی وڵاتانی 1+4 بۆ پایتەختەکانی خۆیان و پێویستی گرتنەبەری بڕیاری سیاسی ڕاگیرابوو./.