بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژائۆ لیجیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننا وتی: دانوستانەکان بۆ چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار و پەکین پێی وایە کە دەبێت سەرجەم لایەنەکان بەستێنی ڕێکەوتن لە زووترین کاتدا دابین بکەن.
ناوبراو وتی: لە هەمان کاتدا دەڵێین کە نابێت کاتیش بۆ کۆتایی دانوستانەکان دیاری بکرێت، سەرجەم لایەنەکان دەبێت پشوودرێژانە ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن و هەلومەرجی لەبارتر بۆ دانوستانەکان دابین بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: ئەمریکا وەک تاوانباری سەرەکیی دۆسیەی ناوەکی ئێران دەبێت سیاسەتی هەڵەی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئەم وڵاتە بە لاوە بنێت و سەرجەم گەمارۆ و سزاکان لە دژی ئێران و لایەنەکانی سێهەم هەڵبگرێت، ئێرانیش دەبێت دیسانەوە پابەندبوونی خۆی بە ڕێکەوتنەکە بسەلمێنێتەوە./.