بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە 10 بەندکراوی ئێرانی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەم ولاتە کراوە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە لە قۆناغی چوارەمی ئاڵوگۆڕی بەندکراوانی نێوان هەر دوو لا، ئەو کەسانە لە خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران ڕادەستی بەرپرسانی ئێرانی کراون.
ئێران و هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2015 ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی بەندکراوانیان واژۆ کرد و لە هەمان ساڵدا 85 بەندکراوی ئێرانی لە گەڵ چەند بەندکراوێکی کورد ئاڵوگۆڕ کران./.