بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایگەیاند کە پەرلەمان سەرەڕای نەبوونی کۆدەنگیی سیاسی درێژە بە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەدات.
ناوبراو وتی: پەرلەمان لە ئەرکی چاودێریی خۆی بەردەوام دەبێت و داوا لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان دەکات درێژە بە ڕاوێژی خۆیان بدەن و کێشەکانی ئێستای عێراق بەرەو چارەسەری ببەن.
دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە هۆی هەڵمەتی بایکۆتی لایەنە سیاسییەکانەوە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا./.