هونهر رهحیم ناوبژیوان به جام كوردى وت، هەمووان دەزانین خولەکانی کوردستان ئارەزوومەندانەن وەکوو خولی وڵاتانی دونیا پرۆفیشناڵ یا با بڵێین لەسەر پێی خۆی ناژی. واتە خولەکە ناتوانێت خۆی بە داهاتی پەخش و ڕیکلام و بۆندی یاریزان و ڕاهێنەر و… هتد، بژێنێت. بۆیە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ناتوانێت داهاتی سەربەخۆی خۆی هەبێت ( جگە لە بڕێکی کەم لە غەرامە کە دەستی دەکەوێت) بۆیە چاوەڕێی دەستی حکوومەت دەکات. ئەمەیش کارێکی ئاساییە.
گوتیشى: لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵەوە تاکوو ئێستە لە ئاستی هەموو خولەکان ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاران هیچ پاداشتێکیان وەر نەگرتووە، زۆرێک لە ناوبژیوانەکان فەرمانبەری حکوومی یان خاوەن کاری خۆیان نین، دواکەوتنی پاداشت یان کرێکانیان ئەرکی سەر شانیان قورستر دەکات.
ئهو ناوبژیوانه دهلێت پێشنیاز دەکەم بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان داوایەک بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز بکاتەوە و داوا بکات وەکوو هەموو وەزارەتەکانی تر، بوودجەیەک یان مانگانەیەک بۆ یەکێتییەکە دیاریی بکات بۆ ئەوەی کرێی ناوبژیوانان لە کاتی خۆیدا دابەش بکات.