بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی فینلەندا لە تاران، وتی: دانوستانکارانی ئێران لە ڕۆژانی داهاتوو لە ڤیەننا لە سەر ئەو دەقەی کە بڕیارە لە سەری ڕێکەوتن بکرێت وتووێژ دەکەن و بڕیارە لەو دەقەشدا لایەنەکان گەڕانەوەی خۆیان و پابەندبوونیان بە ڕێکەوتنی ناوەکی پیشان بدەن.
ناوبراو وتی: هیوادارین لەم قۆناغەدا لە ڕێکەوتنی کۆتایی نزیک ببینەوە، ئەوەی کە بتوانین لە ڕۆژانی داهاتوو دانوستانەکان بەرەو ڕێکەوتنێکی باش ببەین، بەندە بە دەستپێشخەری و هەڵسووکەوتی سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئەوەی کە بۆ ئێران دەگەڕێتەوە بە گەشبینی، نیازپاکی و جیدیبوون درێژە بە هەوڵەکانی خۆمان بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی باش و تەنانەت بەپەلە دەدەین./.