بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئاژانسی ڕۆیتەرز، بازرگانان و چالاکوانانی بازاڕی جیهانیی نەوت پێیان وایە کە ئاماژەکانی نوێی ئەگەری گەیشتن بە ڕێکەوتن لە ڤیەننا و بە تایبەت لە نێوان ئێران و ئەمریکا، ڕێگری لە ڕەوتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات. نرخی نەوتی برێنت و نەوتی ئەمریکا گەیشتووەتە باڵاترین نرخی چەند ساڵی ڕابردوو.
بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن دەتوانێت ڕێژەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بکات.
ئەمریکا ئەمریکا گەمارۆکانی ئێران هەڵبگرێت ئەم وڵاتە دەتوانێت هەناردەی نەوتی خۆی بۆ وڵاتانی جیهان دەست پێبکاتەوە.
ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بەشێک لە گەمارۆکانی تایبەت بە دۆسیەی ناوەکی ئێران هەڵگیراون، پێشتریش پاش واژۆکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی لە ساڵی 2015 ئەو گەمارۆیانە هەڵگیران بەڵام دواتر بە سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپ و کشانەوە لەو ڕێکەوتنە وەک خۆیان جێبەجێ کرانەوە.
ئەمریکا ئەم هەنگاوەی بۆ ڕەوتی دانوستانەکان بە گرنگ زانیوە بەڵام لە هەمان کاتدا ڕایگەیاندووە کە پیشاندەری گەیشتن بە ڕێکەوتن لە ماوەیەکی نزیکدا نییە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بە پێی پێویست نییە و واشنتن بۆ چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی لە گەڵ لایەنەکانی دیکە، دەبێت دەستەبەری ماف و ئیمتیازەکانی ئێران بکات./.