بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل کەریم لە سەردانێکدا بۆ قەتەر لە گەڵ سەعد شریدە کەعبی وەزیری نەوت و وزەی ئەو وڵاتە، ئەگەری هاوردەی گازی قەتەری لە لایەن عێراقەوە تاوتوێ کرد.
لەو کۆبوونەوەدا لە ڕووی لۆجستییەوە ئەگەری هاوردەی گازی قەتەر بۆ بەندەرەکانی عێراق تاوتوێ کرا و لایەنی قەتەری ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ هاوکاریکردنی عێراق لەم بوارەدا ڕاگەیاند.
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندووە کە بە هۆی کەمبوونی ڕێژەی هاوردەی گاز لە ئێرانەوە، وەبەرهێنانی کارەبا لەم وڵاتە کەمیکردووە./.