بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ ئەحمەد قەبلان لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینەکەی 6 ی شوبات جەختیکردەوە کە لوبنان هیچ کات بە زایۆنیستی نابێت.
لەو بەیاننایەمەیدا هاتووە کە تەل ئەبیب بە هێرشەکانی خۆی لە ساڵی 1982 بۆ سەر لوبنان بەیروتی داگیر کرد و پاش ئەوەش چەندین یەکەی سەربازیی هێزە نێودەوڵەتییەکانی ناتۆ لە لوبنان جێگیر کران و بەم شێوازەش بە پیلانێکی هاوبەشی تەل ئەبیب و واشنتن، ڕژێمی زایۆنیستی بە سەر بڕیارە سیاسییەکانی لوبناندا زاڵ بوو.
شێخ قەبلان بە ئاماژە بەوەی کە ڕاپەڕینەکەی 6 ی شوباتی 1984 ی بزوتنەوەی ئەمەل بە سەرۆکایەتی نەبی بێری و گرووپەکانی دیکەی لوبنان خەونەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بەتاڵ کرد و ئەم ڕاپەڕینەی لوبنان، دامەزراوەکان، سوپا و گەلی لە پیلانەکانی زایۆنیستەکان ڕزگار کرد.
موقتی جەعفەرییەکانی لوبنان وتی: لە ئێستادا پرۆژەیەکی نێودەوڵەتی بۆ بە زایۆنیستی کردنی لوبنان لە ڕێگای هاوکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا و عەرەبییەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و چاویان بڕیوەتە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە، بەڵام سەرکردەکانی ڕاپەڕینەکەی 6 ی شوباتی 1984 و ئەوانەی کە ساڵی 2000 ئازادیی لوبنانیان خوڵقاند، هیچ کات موڵەتی سەرگرتنی پیلانەکە نادەن.
شێخ قەبلان وتی: دوێنێ، ئەمڕۆ و داهاتووی لوبنان بە زایۆنیستی نابێت و سەردەمی ترسی لوبنانییەکان بە سەر هاتووە و ئەوەی کە پێویستە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و هاوبەشیی ئیسلامی – مەسیحییە لە ڕێگای حکومەتێکی مەدەنییەوە کە پارەی سیاسی تێیدا ڕۆڵی نەبێت./.