بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەوتی سەدر وێڕای بایکۆتکردنی دانیشتنەکە، داوای لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی کردبووە کە بەشداری نەکەن.
چوارچێوەی هەماهەنگیش لە بەیاننامەیەکدا داوای کردبوو کە لایەنە سیاسییەکان پێش بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بگەنە ڕێکەوتن.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سوننەکانیش بە هەمان شێوە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقیان بایکۆت کردبوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دادگای باڵای عێراق کاندیدبوونی هۆشیار زێباریی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگرتووە./.