بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی باختەر ی ئەفغانستان لە سەر زاری سەرچاوە هەواڵگرییەکانی گرووپی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە ئەو ئەندامانەی داعش کە لە ڕابردووی خۆیان پەشیمانن لە لایەن مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردەی تاڵیبانەوە لێبوردنیان بۆ دەرکراوە.
تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئەو کەسانە لە داهاتوودا تووشی تاوانێک بن بە پێی یاسا مامەڵەیان لە گەڵ دەکرێت.
ویلایەتی نەنگەرهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان وەک ناوەند و شوێنی چالاکیی تیرۆریستانی داعش دەناسرێت و پێشتریش ژمارەیەکی دیکە لەوان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی تاڵیبان کردووە./.