بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، بەشی پێشبڕکێی چواردەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «ROFIFE»ی ئەنقەرە، پێشوازی لە کورتە بەڵگە فیلمی «وداع در تپە نقرەای» لە دەرهێنانی مەهدی ساحیب دڵ و یاشار کومیزی و لە بەرهەمەکانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران دەکات.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی (ROFİFE) «ROTARY SHORT FILM » لە لایەن «ڕووتاری» کە ڕێکخراوێکی ناحوکمییە لە جەرگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دا بەڕێوە دەچێت کە فەلسەفەی سەرەکی خۆی لە سەر شەش بابەتی سەرەکی بونیاد ناوە.
_ ئاشتی و بەرگری لە تێکهەڵچوون
_ بەرگری و چارەسەری نەخۆشینەکان
_ ئاو و تەندرووستی
_ سەلامەتی دایک و منداڵ
_ فێر کردنی سەرەتایی و خوێنەواری
_ پێشکەوتنی ئابووری وکۆمەڵایەتی
ئەم بەڵگە فیلمە پێشتر لە پێنج فێستیڤاڵی نێودەڵەتی ئامادە بووە و خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی «ئومێد» و خەڵاتی سێهەمی بەڵگە فیلمی فێستیڤاڵی فیلمی «ڕەسام»یشی بە دەست هێناوە.
ئەم بەڵگە فیلمە چیرۆکی تێکۆشانی خەڵکی شاری گمیشانە کە لە مێژەوە پیشەی سەرەکییان ڕاوە ماسی بووە. ئەوان بۆ ڕزگار کردنی شارەکەیان لە لافاو (سەرەتای ساڵی ۱۳۹٨ی هەتاوی) پێکەوە کۆ بوونەوە و بە هاوکاری یەکتر و بە دەستی پەتی بەنداوێکیان درووس کرد؛ هەرچەن توانیان بەرگری لە لافاوەکە بکەن، بەڵام تووشی خەسارێکی گەورەی کردن.