بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق سەبارەت بە دەسدرێژییە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی ئەم وڵاتەدا هاتووە کە پشوودرێژی ئێمە تەواو بووە و چیدی ناتوانین کوشتنی خەڵک و پێشێلکردنی سەروەری خاکی خۆمان لە بەرچاو نەگرین.
لەو بەیاننامەیەدا بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی تورکیا هاتووە: پاش ئەوەی کە هێزی ئەم گەلەتان بۆ تاقیکرایەوە و دوایین نموونەشی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بووە، هەر بۆیە باشترە بزانن گەلێک کە شکستی بە گەورەترین هێزی جیهان هێناوە، دەتوانێت ئەوەش ڕوبەڕوی ئێوە بکاتەوە، باشترە کە لە زووترین کاتدا پاشەکشە بە هێزەکانتان بکەن./.