بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لە سەر سکاڵای چەند ئەندامێکی پەرلەمان بووە و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی مەرجە یاساییەکان لە کاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەگەڕێتەوە.
دادگای فیدراڵی عێراق خۆکاندیدکردن و پەسەندکردنی شیاوبوونی هۆشیار زێباریی لە لایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقەوە بە هەنگاوێکی نادەستووری ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە بە پێچەوانەی مادەی 68 ی دەستووری عێراق بووە./.