بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سعوودییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە بەرفراوانی داوایان کردووە کە ئەحمەد ڕاجحی وەزیری کاری ئەو وڵاتە لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە کە کەسێکی نزیک لە محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتەیە.
پێگەی سعوودی لیکس ڕایگەیاندووە کە وەزیری کار لە جێبەجێکردنی پلانەکانی تایبەت بە دابینکردنی هەلی کار سەرکەوتوو نەبووە و کرێکاری بیانی سعوودیەی تەنیوە و ڕێژەی بێکاریش بە شێوازی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سعوودیە ڕایانگەیاندووە کە وەزیری کار دەبێت بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری، زۆربوونی گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن، دەست لە کار بکێشێتەوە یان لەو پۆستە دوور بخرێتەوە.
ئەو پێگەیە ئاشکرای کردووە کە ئابوریی سعوودیە لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی بێکاری سەرەڕای بەڵێنەکانی محەممەد بن سەلمان کارنامەیەکی لاوازی هەبووە./.