بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکی سەندیکای گواستنەوەی کەرتی تایبەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە ڕۆژانە نزیکەی 4 هەزار کەس لە ئەو وڵاتەوە بەرەو ئێران کۆچ دەکەن.
ئیسماعیل جەوانمەرد نەبوونی هەلی کار و دەرفەتی خوێندنی بە گەورەترینی ئەو هۆکارانە ناو بردووە کە وایکردووە خەڵکی ئەفغانستان بۆ وڵاتانی ئێران و پاکستان کۆچ بکەن.
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووی ڕایگەیاند کە لە کاتی کەوتنی حکومەتی ئەفغانستان لە لایەن گرووپی تاڵیبانەوە، نزیکەی یەک ملیۆن ئەفغانی لە سنورەکانی باشوری ڕۆژئاوای ئەفغانستانەوە بەرەو ئێران کۆچیان کردووە.
لەو کاتەوە کە ئەمریکا هێزەکانی لە ئەفغانستان کشاندەوە و دەستی بە سەر داراییەکانی ئەو وڵاتەدا گرتووە، قەیرانێکی دارایی بەربڵاو خۆیی بە سەر دانیشتووانی ئەفغانستاندا سەپاندووە و ژیانی ملیۆنان کەسی بەرەو هەڵوەشانەوە بردووە، هەلی کار نەماوە، برسێتی هاوار دەکات و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لە ژێر کاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕووی لە دابەزین و ڕەنگە تەواوبوون کردووە./.