بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل ئولیانۆف گەڕانەوەی بەخشینی سزاکانی تایبەت بە پلانی ناوەکیی ئاشتیخوازانەی ئێرانی بە گرنگ ناو برد.
ناوبراو کە نوێنەری ڕووسیایە لە دانوستانەکانی ڤیەننای نێوان ئێران و کۆمەڵەی وڵاتانی 1+4، ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی بەخشینی سزاکانی تایبەت بە پلانی ناوەکی ئێران، هەنگاوێکی درووستە بە ئاراستەیەکی درووست و یارمەتیدەری خێراتربوونی گەڕانەوەی ئێران و ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ساڵی 2015 دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆبێرت مالی بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە کۆشکی سپی ناتوانێت جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی لە لایەن سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکاوە دەستەبەر بکات./.