بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم وتی: هۆکاری سەرەکی هێرشە نێودەوڵەتی، ناوچەیی و ناوخۆییەکان لە دژی حیزبوڵڵا بە تەنیا خۆڕاگریی ئەم بزوتنەوەیە نییە بەڵکوو هۆکارەکەی بۆ پێگەی سیاسی و هێز و خۆشەویستیی لە ناو خەڵکدا دەگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: هەر هەنگاوێکی سیاسی، ئابوری و سەربازی لە دژی حیزبوڵڵا نەک تەنیا لاوازی نەکردووە بەڵکوو زیاتر لە ڕابردوو بەهێزی کردووە.
بە وتەی جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، ئاستی دەستڕۆیشتوویی ئەم بزوتنەوەیە سنورەکانی لوبنانی تێپەڕ کردووە و گەیشتووەتە تەواوی ناوچەکە و لەم ڕێگاشەوە پرۆژەی خۆڕاگری دەباتە پێشەوە و بووەتە قوتابخانەیەک لە ئاستی ناوچەکە.
شێخ نەعیم قاسم بەرامبەر بە لایەنگرانی سازشت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئێمە هیچ کات سازشت لە گەڵ ئەو ڕژێمە قبووڵ ناکەین و بەردەوام لە پێگەی خۆڕاگریدا دەمێنینەوە و موڵەتی وەها کارێک بە گینافیدایی و خوێن نادەین./.