جام کوردی – کـــۆســار ئیبراهیم ماستەر لە پزیشکی وەرزشی دەربارەی پێكانەكان بۆ ھۆشیاركردنەوە وەرزشكاران بەم شێوەیە رێنماییەکان لە رێگەی جام کوردەوە دەدات؛
پـێکانەکـان دوو جـــۆرن :
۱.ئـەوانەن لە نـاکـاو تـوشی دەبـیت
۲.ئەوانەن کە بەپێی کات تـوشی دەبیت
….
کــــێشەی سەرەکی ئـێمە ئەوەیە بێ ئاگایـین لێــیان و زانیـــاریمـان نییە لە بارەیانەوە، ئـەگەر پێکـانەکەی ئێوە لەناکاوەکانە توشی نیگەرانیت دەکـات و دەستـبەجێ هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین، بــــــــــــــــــــەڵام ئەگـەر جۆری دووەم بێت بێ ئاگا دەبین لێیان و پشتگوێیان دەخەین ئەمـەش وا دەکـات ببـێتە پێکـانێکی گەورە و بـــەردەوام….
چــــی وا دەکـــــات توشی پێکان بیت ؟؟
١. بەشێـــوەیەکی دروست وەرزشەکە ئەنـجام نـادەیـــت
٢. پێش دەستپێکردنی یارییەکە جەستەمان بەشێوەیەکی دروست گــــەرم نــــاکـەن
٣. وەرزشێک ئەنـجـام دەدەن کە ئەگەری لێدان و پیاکێشانی زۆرە
٤. کەمی تـەمـەن یان زۆری تـەمـەن
٥. زۆری کـــێشی لەشتــان و پارێزگاری نەکردن لێی
…
دەبـــــێت چـی بـــکرێت کـاتـێک توشی پـێکـان بـــوویت ؟؟؟؟؟
دەبـێت لەسەرەتای هەر پێـکانێک کە توشت دەبێت بۆماوەی ٤٨یان ۷۲کاتژمێری سەرەتا دەرمـانی PRICEئەنــجام بدەیت ؟
۱.پـارێزگاری لێکردن Protection
۲.ئـیسراحــــــەت Rest
۳.بەکـارهێنانی سەهۆڵ ICE
٤.Compressionواتە باندیج
٥.بـەرزکردنەوە Elevationبوسەرو ئاستی دڵ
……
دوو خاڵی گرنگ :
یەکەم_ پـێویستە دکــــتۆر چی بــــکات ؟
دووەم_سەردانی هەموو پزیشکێک مەکەن لە خوە تا دڵـنیانەبن پزیشکی تایبەتی ئەو جۆرە پێـــکانانەیە.
پــزیشکی باش ئەوەیە
تــــێستی دەکـات
چەند پرسیارێک دەکات لە بارەی پێکانەکەوە (اشیعە)دەگرێت ئــەو کــات بۆچونی خۆی لەبارەی پێـکانەکەوە دەخـاتە ڕوو
………
چـــــــی بکــــەین بۆ ئـــــەوەی تــوشی پێــکان نــــــەبـــــین ؟؟؟
۱.سود وەرگرتن لە تـەکنیکی ڕاست و پێویست .
۲.سود وەرگرتن لە ئامێر و جیهازی تایبەت بە یارییەکان
۳.زیـــــادە ڕۆی نەکردن لە یاری و تەمرین کردن
٤.دوای هەموو ڕاهێنانێک جەسـتەتان بە هێواشی سـارد بکەنەوە
٥.ڕاهێنان و چالاکییەکانتان بە ئارامی و لەسەرخۆی دەست پێ بکەن
٦.لە ڕووی دەرونییەوە ئامادە بن و قەلەق مەبن