بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیکردەوە کە لایەنە سیاسییەکانی شێعە یان پێکەوە بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا دەکەن یان هەمووان پێکەوە بایکۆتی دەکەن.
ناوبراو وتی کە ناکۆکییەکان وەک خۆی ماوەتەوە و هاوپەیمانییەکانی عێراق دەبێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک یەکگرتوو بن.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە ئێمە هەوڵ دەدەین حکومەتی داهاتوو حکومەتی زۆرینەی سیاسی بێت، ئەگەر وەها بێت پێشوازیی لێدەکەین.
عامری هیوای خواست کە سەرجەم لایەنەکان لە کۆتاییدا بگەنە ئەنجام و ڕێکەوتن لە سەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بکەن./.