بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی هەماهەنگی خۆڕاگریی عێراق لەو بەیاننامەیەدا پیرۆزبایی هەڵمەتی تێکۆشەرانەی دژ بە ڕژێمی ئیمارات کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دادپەروەری و سەربەخۆیی بە بەرگری لە وڵاتێک کە بکوژی منداڵان و کەسانی بێ تاوانە، هیچ کات مسۆگەر نابێت.
دەستەی هەماهەنگی خۆڕاگری عێراق پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئایا بەرگری ئازادانە لە کەرامەت و نیشتمان لە دژی وڵاتێک کە بووەتە ئامرازی دەستی زایۆنیستەکان و پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکات، هەوڵدانە بۆ شەڕی ناوچەیی؟
گرووپێکی نەناسراوی عێراقی بە ناوی ” الویە الوعد الحق ” سێ شەممەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وەک پاڵپشتییەک بۆ گەلی یەمەن، بە 4 درۆن چەند دامەزراوەیەکی هەستیاری لە ئیمارات کردووەتە ئامانج./.