بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و چین لە مانگی کانوونی دووەم تا کانوونی یەکەمی 2021 بەراورد بە ساڵی پێشووی لە سەدا کەمتر لە یەک دابەزیوە. لە ساڵی 2020 ئێران و چین زیاتر لە 14 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانییان هەبووە.
هاوردەی چین لە ئێران لە ساڵی 2021 زیاتر لە سەدا یەک بەراورد بە ساڵی 2020 بەرزبوونەوەی هەبووە و گەیشتووەتە 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار. چین لە ساڵی 2020 زیاتر لە 6 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردبوو.
بەڵام هەناردەی چین بۆ ئێران لە مانگی کانوونی دووەم تا کانوونی یەکەمی 2021 نزیکەی لە سەدا 2 دابەزیوە و گەیشتووەتە 8 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار. هەناردەی چین بۆ ئێران لە ساڵی 2020 بە ڕێژەی 8 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە./.