یەکێکە لە ناوە دیار و تازە هەڵکەوتووەکانی وەرزش و تۆپی پێی کچان لە کوردستان بۆ یەکەمجاریش دیدارێک لەگەل جام کوردی ئەنجام دەدات
سارا کێیە ؟
سارا هیوا محمد
27/10/2002 لە شاری دەربەندیخان لەدایك بووم
کەی دەستت بە وەرزش کرد
لە ساڵی 2018 بەتەواوی هاتمە ناو دونیای وەرزشەوە ، بە شێوەیەكی ئەكادیمی دەستم پێ كرد لە قوتابخانەی تۆپی پێی دەربەندیخانەوە
یەکەم بەشداریت کەی و لە کوێ بوو
یەكەم بەژداریم لەگەڵ یانەی دەربەندیخان بوو، بەژداری چەن خولێكمان كرد ، بوە هۆی دەركەوتنم ، دواتر توانیم هەنگاوی باشتر و گەورەتر بنێم لە ژیانی وەرزشیم
یاریت بۆ کام یانانە کردووە
یاریم بۆ یانەكانی ” خەڵاتی پێنجوێن و شێروانە ” كرد و ئەنجامم لەگەڵیان نەبوە، بەڵام دەسپێك و ئەزموونێكی زۆر باش بوو بۆ من.
خەونی تۆ چییە ؟
ئەو بوارانەی هەڵم بژاردوە لەناو وەرزشدا، بتوانم بگەمە ئاستێك بەژداری پاڵەوانتێیە جیهانیەكان بكەم .
ئاستی کچان لە وەرزش لە کوێیە
ئاستی كچە یاریزانەكان لە لوتكەدایە، چەندین ئەستێرەمان هەیە لە خولی كوردستان و عێراق، بەڵام بەعام لە خولەكان سیاسەتێكی ناشرین بەكار ئەهێنن كە واكات ئاستی یاریزانەكان بۆ دوا بگەڕێتەوە.
بەشداری کام خولانەت کردووە
بەژداریم لە خولی پلە یەكی كوردستان و خولی نایابی كوردستان كردوە .
پاڵپشتی گەورەت کێیە
زۆر كەس پاڵپشتی كردوم، سپاسگوزاری تاك بە تاكیانم، بەڵام خوشكە گەورەكەم ”هودا” گەورەترین و باشترین پاڵپشتی منە بۆ هەر هەنگاوێك لەژیانما كە ناومە سپاسگوزاری خوای گەورەم سپاس بۆ بەڕێزتان بۆ ئەم دیمانەیە سپاسی تەواوی ئەو ڕاهێنەرە بەڕێزانە ئەكەم كارم لەگەڵ كردوون ، سپاس بۆ هاوڕێ و هاوكارانم.