بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی ئیلیزێ ڕایگەیاند کە ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 7 ی شوبات سەردانی ڕووسیا بکات و ڕۆژی دواتریش بە سەردانێک دەگاتە ئۆکرانیا.
پێشتریش ئەندری کلین باڵیۆزی ڕووسیا لە لەندەن ڕایگەیاندبوو کە لیز تراس و بن واڵاس وەزیرانی دەرەوە و بەرگری بەریتانیا ناوەڕاستی مانگی شوبات سەردانی مۆسکۆ دەکەن.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفوونی لە گەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی دۆخی ئۆکرانیا و پێشنیارە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیی تاوتوێ کرد./.