بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئامانجی دوژمنان لە دژایەتی ئێمە ئەوەیە کە ژێردەستی ئەوان بین بەڵام هەڵوێستی ئێمە لە بەرامبەر دوژمنان هەڵوێستێکی ڕوون و هەڵوێستی مرۆڤە بە ئیمان و تێکۆشەرەکانە.
ناوبراو وتی: ئەو ئێش و ئازارانەی کە ڕوبەڕوی ئێمە بووەتەوە نابێت ببێتە هۆی گۆڕینی هەڵوێستەکانمان، ئێمە هیچ کات سەرشۆڕشی و سووکایەتی قبووڵ ناکەین.
حوسی وتی: کوشتنی ژنان و منداڵان و زیندانییەکان لە لایەن دوژمنانەوە، بڕوای ئێمەی بەوە زیاتر کردووە کە هەڵوێستەکانمان ڕاستە و پێداگریشی لە سەر دەکەین.
ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا وتی: ئەمریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا هانی ئیماراتیان داوە کە شەڕی دژ بە گەلی یەمەن بەرفراوانتر بکات بەڵام بەدەر لە شکست دەسکەوتێکی دیکەی بۆ ئەوان نەبووە و ئیمارات بە دڵنیاییەوە شکست دێنێت.
وتیشی: ئەوانەی کە پێیان وایە بە هاوکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا سەرکەوتن بە دەست دێنن، لە خەیاڵدان و شکست چارەنووسی کۆتایی ئەوان دەبێت./.