بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، كۆمپانیایه‌كى دیارى كوردستان له بوارى په‌یوه‌ندیكردن بڵاویكردۆته‌وه، رۆژى ٢٣-٢-٢٠٢٢ هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ى پێشووى تۆپى پێى به‌رازیل و جیهان ریڤاڵدۆو رۆبه‌رتۆ كارلۆس سه‌ردانى شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و هه‌واداره‌كانیشان له رێگه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه‌وه ده‌توانن خه‌ونى بینیى ئه‌و ئه‌ستێرانه بكه‌نه راسته‌قینه .
ئه‌وه جارى یه‌كه‌مه دوو ئه‌ستێره‌ى پێشووى جیهان و به‌رازیل سه‌ردانى شارى هه‌ولێرو هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن هه‌رچه‌نده به پێى لێدوانى سه‌رچاوه‌یه‌ك كاره‌كه‌یان بۆ خودى بزنسى خۆیانه‌وه له رێگه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌وه به‌ده‌ر له‌وه هیچ پرۆگرامێكى دیكه‌یان نابێت .