بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی شەهید حەکیم کە لە عێراق بە ڕۆژی شەهید دەناسرێت، وتی: ئێمە لە هێڵی پێشەوەی یەکڕیزی سیاسی کورد و سوننەین و ڕێز لە تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتییەکانی هەمووان دەگرین بەڵام دەمانەوێت کە ئەم یەکڕیزییە ببێتە هاندەر و ڕێخۆشکەری یەکڕیزییەکی گەورەتر لە ئاستی نیشتمانیی عێراق، یەکڕیزی برایانی کورد و سوننە نابێت لە سەر حسێبی یەکڕیزی شێعە بێت.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ توانا ئەمنی و سەربازییەکانی ئێمە گەیشتووەتە ئاستێک کە دەتوانین پشت بە خۆمان ببەستین و پێویستمان بە هێزی سەربازیی دەرەکی نەبێت.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە وتی: سەبارەت بە هەر پیلانگێڕییەک لە دژی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە توندی هۆشداری دەدەین، ئەم ڕێکخراوە بەوپەڕی تواناوە بەرگریی لە گەل و نیشتمان کرد.
حەکیم وتی: فەڵەستین کێشەی سەرەکی موسڵمانانە و درێژە بە پاڵپشتی لەو گەلە دەدەین و لە هەر هەلومەرجێکدا لە گەڵ ئەوان دەمێنینەوە و عێراق دژی هەر هەوڵێکە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی./.