بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عۆدەی خدران لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتح لە کاردانەوەی بەرامبەر بە پێکەوەبەستنی تۆڕی کارەبای عێراق و سعوودیە، وتی: ئەم پرۆژە بە واتای بەفیڕۆدانی پارەی عێراقە و لە ڕووی ئابورییەوە قازانجی تێدا نییە.
ناوبراو وتی: ئەم پرۆژە هەر لە سەرەتاوە لەبار براوە و لە پێناو ڕەزامەندی و بەرژەوندی ڕیازە و لە چوارچێوەیەکی سیاسیدایە کە هیچ لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە.
ئەو سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح وتی: پرۆژەکە تەنیا 15 مێگاوات کارەبای عێراق دابین دەکات کە تەنانەت بۆ کارەبای دوو ناوچەی وڵاتیش نابێت بەڵام دەبینین کە بودجەیەکی زۆری بۆ تەرخان کراوە و نازانین کە چۆن ڕەزامەندیی لە سەر دراوە.
خدران وتی: لە جێی ئەم پرۆژەیە کە هیچ سوودێکی بۆ عێراق نییە باشتر بوو پرۆژەی درووستکردنی وێستگەیەکی گەورەی وەبەرهێنەری کارەبا جێبەجێ بکرێت، لە کاتێکدا کە بۆ پرۆژەی درووستکردنی وێستگەیەکی گەورەی کارەبا پێویست بە پارەی کەمتریش دەکات./.