بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یارییەکی هەفتەی دوازدەی خولی پلەیەکی تۆپی پێی یانەکانی کوردستاندا ئەمڕۆ پێنجشەممە ۳/۲/۲٠۲۲ یانەی سلێمانی میوانداری یانەی بابان دەکات.
یاریزانانی یانەی سلێمانی دەیانەوێت لەو یارییەدا ئاستی بەرز پێشکەشبکەن و یەکەمین سەرکەوتنیان لەوەرزی ئەمساڵی خولەکەدا تۆماربکەن. بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواویان کردووەو سێ خاڵی یارییەکەشیان کردووەتە ئامانج.
یانەی سلێمانی هەگبەکەی چوار خاڵی تێدایەو بابانیش دوازدە خاڵی هەیە.
یارییەکە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لەسەر یاریگای یانەی ئاشتی بەڕێوەدەچێت.