بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس 400 لە پێناو ئامادەباشیی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە بیلاڕووس جێگیر کراوە.
ئەو سیستەمەش لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا و بە تێپەڕبوونی نزیکەی 10 هەزار کیلۆمەتر بۆ بیلاڕووس گوازراوەتەوە و بڕیارە لە رۆژئاوای ئەم وڵاتە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی ڕۆژئاوا جێگیر بکرێت.
ئێس 400 سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی ڕووسیایە کە دەتوانێت مووشەکی بالستی، فڕۆکەی شەڕکەر و درۆنەکان لە مەودایەکی 600 کیلۆمەتری و لە بەرزای 10 تا 27 کیلۆمەتر بە خێرایی 4 هەزار و 800 مەتر لە هەر چرکەیەکدا بکاتە ئامانج و بە 72 مووشەکی زەوی بۆ ئاسمان دەتوانێت هاوکات 36 ئامانج لە ناو ببات./.