بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یارییەکە کاتژمێر ٢:٠٠ ی پاشنیوەرۆ فیکەی دەستێکی لێ دەدرێت کاتێک تیپی تۆپی پێی پێشمەرگەی سلێمانی میوانداری کەربەلا دەکات.
ئەم یارییە بە یاری لوتکەی کۆمەڵەی دووەم دادەنرێت بەو پێییەی پێش دەستپێکی ئەم یارییە هەردوو یانە هاوشانی ناسریە بە کۆکردنەوەی ٢٥ خاڵ پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی خولەکەیان گرتووە.
خولی پلەیەکی تۆپی پێی عێراق بە دوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت ، یارییەکەی پێشمەرگەو کەربەلاش لە چوارچێوەی گەڕی سێییەمی قۆناغی دووەمە .
لە وەرزی ئەمساڵی خولی پلەیەک، تیپەکان دابەشی دوو کۆمەڵە کراون ، لە هەر کۆمەڵەیەک راستەوخۆ یەکەمی ریزبەندی دەگەنە وەرزی داهاتووی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق.









