بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند کە دەوحە بۆ لێک نزیککردنەوەی تێڕوانینەکانی تاران و واشنتن کەڵک لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەم دوو وڵاتە وەردەگرێت.
وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی: بۆ ئێمە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران گرنگە لە بەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە بە هۆکاری سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دادەنرێت.
ناوبراو وتی: هەوڵ دەدەین لایەنی ئێرانی بەرەو پەیوەندییەکی باشتر لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە هان بدەین.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وتی: ئەوەی کە ئەمریکا قەتەری وەک هاوپەیمانی دەرەوەی ناوتۆی خۆی ناساندووە، هێزی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات پیشان دەدات و دەرفەتی هاوبەشی و هاوکاری دابین دەکات./.