بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له یارى كۆتایى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و له به‌هێزترین یارى پاڵه‌وانێتییه‌كه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى قه‌ته‌رو به‌حره‌ین به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه، كه له به‌شى زۆرى یارییه‌كه ئه‌نجامه‌كانیان له یه‌كتر نزیكتر ده‌كرده‌وه، سه‌ره‌نجام قه‌ته‌ر توانى به ئه‌نجامى ٢٩-٢٤ گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌و بۆ جارى پێنجه‌م له‌سه‌ر یه‌ك نازناوه‌كه‌ى به‌رزكرده‌وه‌و هه‌ڵبژارده‌ى به‌حره‌ینیش توانى پله‌ى دووه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات .
پێش ئه‌و یارییه‌ش له یارى دیاریكردنى پله‌ى سێیه‌م چواره‌م ، هه‌ڵبژارده‌ى سعودیه توانى له ئێران بباته‌وه به ئه‌نجامى ٢٦-٢٣ گۆڵ و پله‌ى سێیه‌م مسۆگه‌ر بكات .
پاڵه‌وانێتییه‌كه هاوكات وه‌ك پاشكۆى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى جیهانى پۆڵه‌ندا- سویدى ساڵى داهاتوو هه‌ژمار كرا‌و هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانى قه‌ته‌رو به‌حره‌ین و ئێران و سعودیه‌و كۆریاى باشوور سه‌ركه‌وتنیان بۆ جامى جیهانى مسۆگه‌ر كرد كه كۆریاییه‌كان له یارى پاشكۆى پله‌ى پێنجه‌م له عێراقیان برده‌وه‌و پله‌ى شه‌شه‌م و رێگریكردنى سه‌ركه‌وتنیان له عێراق بۆ جامى جیهانى به سه‌وز پۆشه‌كان به‌خشى .