بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە سیاسییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، پارتی دیمۆکراتی کوردستان و لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان بەڕێوە بچێت.
پێگەی شەفەق نیوز ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا لایەنە کوردییەکانیش بەشداری دەکەن.
کۆبوونەوەکە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە شاری بەغدا بەڕێوە بچێت بەڵام هێشتا بەروارەکەی دیاری نەکراوە.
دەوترێت کە ئەو کۆبوونەوەش دوایین هەوڵی هاوبەشەکانی سەدرە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوماڵی شێعە./.