بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە لەو پرۆسە سەربازییەدا کە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە کراوە، چەند شوێنێکی هەستیار و گرنگ لە قووڵایی خاکی ئیمارات بە مووشەکی بالستی زولفەقار کراوەتە ئامانج.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە لە دۆبەی بە هەمان شێوە و لە ڕێگای درۆنی سەمادەوە چەند شوێنێکی هەستیاری دیکە کراونەتە ئامانج.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە تا ئیمارات بە هاوکاریی ڕژێمی زایۆنیستی لە هێرشەکانی سەر یەمەن بەردەوام بێت، پرۆسە سەربازییەکان درێژەیان دەبێت.
سەریع داواشی لە خەڵک و دانیشتووانی ناوچەکان و کۆمپانیاکانی ئیمارات کردووە کە لە شوێنە هەستیارەکان دوور بکەونەوە لە بەر ئەوەی کە لە بەردەم مەترسی هێرش و تۆڵەی یەمەندان./.